بەغدا- INA

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران، بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتووی ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەراندا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، هاتووە: "بەرنامەی کاری ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ڕۆژی پێنجشەممە، سوێندخواردنی دەستووریی هەندێک لە پەرلەمانتارە جێگرەوەکان لەخۆدەگرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد: "بەرنامەی کارەکە هەروەها لێپرسینەوە لە سەرۆکی دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنان، لەپاڵ گفتوگۆ گشتییەکاندا دەگرێتە خۆ".