بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی گواستنەوە، تەرخانکردنی 400 پاس و 6 شەمەندەفەری بۆ گواستنەوەی بەشداربووانی ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی شەهید سەید خامنەیی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، هاتووە: "کۆمپانیای گشتیی گواستنەوەی سەرنشینان و وەفدەکان، 400 پاسی تەرخانکردووە بۆ بەشداریکردن لە گواستنەوەی ئەو هاووڵاتییانەی کە بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی، شەهید عەلی خامنەیی دەکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد: "3 شەمەندەفەر لە ڕێگەی کۆمپانیای گشتیی هێڵی ئاسنەوە تەرخانکراون کە لە بەغداوە بەرەو کەربەلا بەڕێ دەکەون، و 3 شەمەندەفەری تریش لە بەسڕەوە بەرەو کەربەلا بەڕێ دەکەون، کە ژمارەیان قابیلی زیادکردنە و بە سیستەمی چوون و گەڕانەوە کار دەکەن".
وەزارەت داوای لە "سەرجەم بەشداربووان کرد، پابەندی ڕەوتی ئاسایی پڕۆسەکە بن و دووربکەونەوە لە قەرەباڵغی، و هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی کەرتی گواستنەوەی تایبەتدا بکەن".
لە کۆتاییدا جەختی لەوە کردەوە کە "گەراجەکانی پایتەخت و پارێزگاکان بەردەوامن لە کارکردن، و ئاستێکی بەرزی ڕێکخستن لە ماوەی ڕۆژی بۆنەکە و ڕۆژانی دواتریشدا بوونی دەبێت".



