سوپای ئیسرائیل رایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنەکانی مانگی ڕابردوودا لە ناوچەی حەداسای باشووری لوبنان، 20 چەکداری حزبوڵڵای لوبنانی کوژراون و زیاتر لە 150 چەکداریش دەستگیر کراون.

بەگوێرەی ئاماری سوپای ئیسرائیل، هێزەکانی لیوای زرێپۆشی 401 لەو ئۆپەراسیۆنەدا نزیکەی 90 دامەزراوەی سەر بە حزبوڵڵایان تێکشکاندووە. ئەو چەکانەی دەستیان بەسەردا گیراوە بریتین لە ئارپیجی و مووشەکی دژە تانک و چەکی قورسی جۆراوجۆر.

حەداسا نزیکەی 10 کیلۆمەتر لە سنووری ئیسرائیلەوە دوورە. سوپای ئیسرائیل دەڵێت ئۆپەراسیۆنەکە لە چوارچێوەی هەوڵەکان بووە بۆ نەهێشتنی هەڕەشەکانی حزبوڵڵای لوبنان کە ئێران پاڵپشتیان دەکات.