بەغدا - INA

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی داد، ئازادکردنی 181 نەوجەوانی لە ماوەی مانگی حوزەیرانی 2026دا ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، هاتووە: "ژمارەی ئەو نەوجەوانانەی لە ماوەی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا (2026) ئازادکراون، گەیشتووەتە 181 نەوجەوان".

ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەو کەسانەی ئازادکراون بەم شێوازە دابەشبوون: 113 نەوجەوانی ڕاگیراو ئازادکراون، 30 نەوجەوان دوای تەواوکردنی ماوەی سزادانیان بەرەڵا کراون، 31 نەوجەوانیش بە شێوازی ئازادکردنی بەمەرج بەهۆی ڕەفتاری باشیان و بڕینی خولەکانی ڕاهێنانەوە ئازادکراون، ئەمەش لەسەر بنەمای پێشنیاری هۆبەکانی توێژینەوەی کۆمەڵایەتی و پەسەندکردنی لایەنە دادوەرییە تایبەتمەندەکان بووە، هاوکاوت 3 نەوجەوان بەپێی یاسای لێبووردنی گشتی ئازادکراون، سەرەڕای بڕیارێکی پێداچوونەوە بۆ 4 نەوجەوان".

بەیاننامەکە لە کۆتاییدا دەڵێت: "فەرمانگەی چاکسازیی نەوجەوانان بەردەوامە لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی بە پرۆفیشناڵی و بەرپرسیارێتییەوە، ئەمەش لە ڕێگەی بەدواداچوونی ووردی پەڕاوی سزادراوان و زامنکردنی جێبەجێکردنی ڕێکارە یاسایی و مرۆییەکان لە میکانیزمی ئازادکردنەکەدا".