بەغداد – INA

فالح ساری، وەزیری دارایی، ئەمڕۆ یەکشەممە جەختی کردەوە کە سەردانە ملیۆنییەکان بۆنەیەکی نیشتمانین و پێویستیان بە تەواوکاریی هەوڵەکانی دامەزراوەکانی دەوڵەت و مەزارگە پیرۆزەکان هەیە.

وەزارەتی لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "وەزیری دارایی، فالح ساری، پێشوازی لە مستەفا مورتەزا ئال زیاوئەدین، ئەمینداری گشتیی مەزارگەی پیرۆزی عەباسی و شاندی یاوەری کردووە."

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌: "ئەمینداری گشتی دیارترین ئەو پڕۆژانەی خستە ڕوو کە مەزارگەکە لەپێناو خزمەتکردنی زیارەتکاراندا جێبەجێیان دەکات، بەتایبەتی پڕۆژەکانی فراوانکردنی مەزارگە پیرۆزەکە و ئەو ئامادەکارییانەی کە بۆ پێشوازیکردن لە سەردانی ئه‌ربه‌عیینه‌ی ئیمام حوسێن سڵاوی خوای لێبێت لە ئارادان، لە پاڵ پڕۆژەکانی مەزارگەکە لە کەرتەکانی کشتوکاڵ، پیشەسازی، تەندروستی و پەروەردەدا."

وەزیر جەختی کردەوە کە "سەردانە ملیۆنییەکان گوزارشت لە بۆنەیەکی نیشتمانی گەورە دەکەن کە پێویستی بە تەواوکاریی هەوڵەکانی دامەزراوەکانی دەوڵەت و مەزارگە پیرۆزەکان هەیە"، هاوکات ستایشی ئەو هەوڵانەی کرد کە مەزارگەی پیرۆزی عەباسی دەیانخاتە گەڕ لەپێناو ڕەخساندنی باشترین خزمەتگوزاری و پێشوازیکردن لە ملیۆنان زیارەتکار لە ماوەی سەردانی چلەدا.

بەیاننامەکە ڕوونیشیکردەوە کە "ئەمینداری گشتیی مەزارگەی پیرۆزی عەباسی، ئاڵای ئەبو فەزڵی عەباسی (سڵاوی خوای لێبێت) پێشکەش بە وەزیر کرد، وەک ڕێزلێنانێک بۆ هەوڵەکانی لە پاڵپشتیکردنی سەردانە ملیۆنییەکان و خزمەتکردنی زیارەتکاراندا."