بەغداد – INA
یانەی شورتە ، ئەمڕۆ یەکشەممە، گرێبەستکردنی لەگەڵ ڕاهێنەری تونسی، سامی تەرابولسی ڕاگەیاند، بۆ سەرکردایەتیکردنی تیپی یەکەمی تۆپی پێی یانەکە وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی نوێ.
یانەکە لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "لە تونسی سەوزەوە.. بۆ قیسارەی سەوز.. سامی تەرابولسی بوو بە ڕاهێنەری یانهی شورتە".
ڕاهێنەری تونسی سامی تەرابولسی بە یەکێک لە دیارترین ناوەکانی بواری ڕاهێنان لە تۆپی پێی عەرەبیدا دادەنرێت، چونکە پێشتر لە دوو خولدا سەرکردایەتی هەڵبژاردەی تونسی کردووە، هەروەها خاوەنی ئەزموونێکی درێژخایەنە لەگەڵ یانەی سەیلییەی قەتەری.


