بەغدا – INA

فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، عەلی فالح زێدی، خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پەسەند کرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران؛لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاند : کە ئەمڕۆ یەکشەممە "عەلی فالح زێدی،سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ، سەردانی وەزارەتی بەرگری کرد و لەلایەن، فەریقی یەکەمی ڕوکن،عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا،سەرۆک ئەرکانی سوپا پێشوازی لێکرا.

وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : زێدی،دەستبەجێ دوای گەیشتنی، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد کە ژمارەیەک فەرماندەی سەربازی و ئەفسەرانی باڵای وەزارەتەکەی تێدابوو، و تیایدا گوێبیستی ڕوونکردنەوەیەکی ورد بوو سەبارەت بە پلانەکانی وەزارەت و دۆخی ئەمنی لە یەکە سەربازییەکاندا، هەر یەکە و بەپێی ئەرک و پسپۆڕییەکەی.

زەیدی ،جەختیشی کردەوە کە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لە کۆبوونەوەکەدا، خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی سەربازی پەسەند کرد.

هەروەک،زێدی،جەختی لە پەرۆشی خۆی کردەوە بۆ ئەوەی ئەفسەرانی سوپا شایستەی خۆیان بەدەست بهێنن، و پلەبەرزکردنەوەیان شایستەیەکی ڕەوای خۆیانە،و هەروەک ستایشی هەوڵەکانیان و هەوڵی سەرجەم ئەفسەران و کارمەندانی کرد کە قەڵغان و پشتیوانی نیشتمانن.

سەرۆک وەزیران ووتیشی : حکومەت گرنگییەکی زۆر بە پەرەپێدانی سوپای عێراق دەدات، بۆ ئەوەی ببێتە سوپایەکی پیشەیی بەهێز، کە عەقیدەی بنەڕەتییەکەی پاراستنی عێراق و گەلەکەی بێت، و بتوانێت ئەرکەکانی بە تەواوەتی ئەنجام بدات، و هەموو ئەوەی دامەزراوە سەربازییەکان پێویستیان پێیەتی بۆ بەهێزکردنی تواناکانیان دابین دەکرێت و ئاماژەی بەوەشکرد کە شانازی و شکۆی وڵاتان بە هێزی سوپاکانیانە.

لە کۆتایی قسەکانیدا زێدی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ڕێگە نادرێت هیچ چەکێک لە دەرەوەی چوارچێوەی یاسا و دەوڵەتدا بمێنێتەوە و جەختیشی لە بەردەوامبوون لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و وشککردنی سەرچاوەکانی، و بنیاتنانی دەوڵەتێک کە یاسا حوکمی بکات و دادپەروەری تێیدا زاڵ بێت، و هاووڵاتی تێیدا بە ئارامی و سەقامگیری بژیت،کردەوە.