بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، جەختی لەوە کردەوە کە جێبەجێکردنی هەر تێگەیشتنێک لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کارێکی ئەستەمە، بەڵام مومکینە.
قاڵیباف لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: هیچ ئاشتییەک لە نێوان ئێمە و ئەمریکادا بوونی نییە و دانیش بە ئیسرائیلدا نانێین.
هەروەها ووتیشی: رێڕەوی دیپلۆماسی دەبێت توانای ئەوەی هەبێت دەستکەوتەکانی مەیدانەکە چەسپ و بەهێز بکات.


