بەغدا – INA
عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران ،ڕاسپاردەی دا کە بڕێک پارە بدرێتە ئەو کەسانەی کە زانیاری لەسەر سەرمایە و سامانی گشتیی بەدەستهاتوو لە تاوانەکانی گەندەڵی ئاشکرا دەکەن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە: "عەلی فالح زەیدی،سەرۆک وەزیران داوا لە سەرجەم هاووڵاتیان دەکات زانیاری لەسەر ئەو سەرمایە و سامانە گشتیانە بدەن کە لە ڕێگەی تاوانەکانی گەندەڵییەوە بەدەستهاتوون، ئەمەش بۆ ئەوەی بەشدار بن لە ئاشکراکردن و گەڕاندنەوەیان بۆ دەوڵەت، لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی شەرعی، و ئەخلاقی و نیشتمانی و لە پێناو پاراستنی سامانی گشتی و پابەندبوون بەو بەرنامەیەی لە کابینەی وەزارییەکەیدا هاتووە.
وەک لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی پێدراوە : سەرۆک وەزیران ڕاسپاردەی داوە،کە بڕە پارەیەک وەک شایستە بەپێی یاسا بدرێتە ئەو کەسانەی کە زانیاری دەدەن ، وەک ڕێزگرتنێک لە ڕۆڵی نیشتمانییان و پشتیوانیکردن لە هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی سامانی گشتی.، کە لە داهاتووشدا لینکی تایبەت بۆ پەیوەندیکردن لەم بارەیەوە ڕادەگەیەنرێت.



