سەرۆکی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی و هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئه‌مەریکا جۆشوا هاریس لە بەغدا کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا.

بە گوێرەی ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی، پیوکەی میدیا، بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکەدا پیرۆزبایی رۆژی سەربەخۆیی ئەمەریکای لە جۆشوا هاریس و گەلی ئەمەریکا کردووە.

کۆبوونەوەکە لە 'ماڵی مام جەلال' لە بەغدا بەڕێوە چووە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە سەرۆکی یەکێتی "دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی سیاسیی ناوچەکە و عیراق و پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان خرانە بەر باس."

تاڵەبانی جەختی کردووەتەوە لە گرنگیی هەوڵە هاوبەش و دیپلۆماسییەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان، لەپێناو چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.