بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ شەممە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا دووپاتی كردەوە كە هەر چارەسەرێك كە وڵاتانی ناوچەكەی تێدا نەبێت، بەردەوام نابێت، جەختیشی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی پشتیوانی لە هەموو هەنگاوەكان دەكات كە ئامانجیان كەمكردنەوەی گرژییەكانی ناوچەكەیە.
ئەردۆغان لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی : هەر چارەسەرێك كە وڵاتانی ناوچەكە نەگرێتەوە، بەردەوام نابێت، ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ڕێككەوتنەی واشنتۆن و تاران لە ئیسلام ئاباد ئەنجامدرا، ئاهێكی ئاسوودەیی بۆ جیهان هێنا.
ئاماژەی بەوەشكرد : توركیا پاڵپشتی هەموو ئەو هەنگاوانە دەكات كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی گرژییەكان و بەشداریكردن لە چارەسەركردنی كێشەكانی ناوچەكە، ئاماژەی بەوەشكرد ئەنقەرە لە نزیكەوە چاودێری هەر هەوڵێك دەكات بۆ پەكخستنی ڕێككەوتنەكە.
ئەردۆغان جەختی لەوە كردەوە : كە پێویستی ڕێگە نەدان بە حكومەتی ئیسرائیل جارێكی دیكە بۆنی باروت و خوێنڕشتن لە ناوچەكەماندا بڵاوبكاتەوە.


