بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ڕایگەیاند، خەڵاتی شایستەیی ئیسپانیای لەگەڵ پلەی شەڕەفی سپی پێبەخشراوە.
لە بەیاننامەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئەنجوومەنەكە ڕایگەیاندووە : دادوەر عەلی حسێن جەفات بەرپرسی ناوەندی نیشتمانی بۆ هاوكاریی دادوەری نێودەوڵەتی، لە میانی مەراسیمێكدا كە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بەڕێوەچوو، خەڵاتی شایستەیی ئیسپانیای لەگەڵ پلەی شەڕەفی سپی وەرگرتووە.
ئاماژە بەوەشكراوە : ئەم شەرەفە وەك دانپێدانانێكە بۆ ئەو هەوڵانەی دەسەڵاتی دادوەری عێراق لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا ئەنجامیداوە، هەروەها ئەو ڕۆڵەی كە هاوكارییە دادوەرییە نێودەوڵەتییەكان بینیویەتی لە پووچەڵكردنەوەی پیلانەكانی تیرۆریستی كە شانشینی ئیسپانیا دەكەنە ئامانج.
ووتیشی : ئەو مەدالیایە بە ناوی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بەخشرایە سەرۆكی ناوەندی نیشتمانی هاوكاری دادوەری نێودەوڵەتی، بە پشتبەستن بە فەرمانی شاهانەی ئیسپانیا لە بەرواری 18ی حوزەیرانی 1943 و یاسای كارپێكراو لە 29ی نیسانی 1964.

