بەغدا -INA
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی داد ئازادكردنی 650 زیندانی لە ماوەی مانگی حوزەیران ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و وەزارەتەكە ڕایگەیاندووە : ژمارەی مانگانەی ئەو زیندانیانەی لە ماوەی مانگی حوزەیرانی 2026 لەلایەن ئیدارەی چاكسازی عێراقەوە ئازادكراون، گەیشتووەتە 540 زیندانی لە بەغدا و چەند پارێزگایەكی دیكە.
وەزارەتەكە ڕوونی كردەوە : كە لە نێو ئەوانەی ئازاد كراون، 419 زیندانی بە بڕیاری دادوەری جۆراوجۆر ئازاد كراون، هاوكات 221 زیندانی یاسای لێبوردنی گشتی دەیانگرێتەوە.
وەزارەتەكە دووپاتی كردەوە : كە بەڕێوەبەرایەتی چاكسازییەكانی عێراق بەردەوامە لە چاودێریكردن و جێبەجێكردنی ڕێكارەكانی ئازادكردن دوای جێبەجێكردنی سەرجەم مەرجە یاساییەكان، بەگوێرەی چوارچێوە یاساییە دانراوەكان، ئەمەش ڕەنگدانەوەی پابەندبوونیەتی بە ئەنجامدانی ئەركی پیشەیی و مرۆیی خۆی بە بەرزترین ئاستی وردبینی و بەرپرسیارێتی.



