بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە، دەستەی كەشناسی عێراقی وردەكاری پێشبینیەكانی كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتووی ڕاگەیاند، پێشبینی زیادبوونی زریانی خۆڵ و تۆز و كەمێك دابەزینی پلەكانی گەرما دەكات.
بەیاننامەیەكی دەستەكە كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : سبەی یەكشەممە، كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ و گەرم دەبێت، هەروەها ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی باكوور. پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی باشوور هاوشێوە دەبن و لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكووریش كەمێك بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ یەكشەممە لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بەم شێوەیەیە: سلێمانی 39 پلە، دهۆك 40 پلە، هەولێر 41 پلە، نەینەوا و كەركوك 42 پلە، ئەنبار و دیالە 43 پلە، بەغدا و سەڵاحەدین، و كەربەلای پیرۆز 44 پلە، واست، بابل، نەجەف، دیوانیە 45 پلەی سەدی، و میسان، زیقار، موسەننا و بەسرە 46 پلەی سەدی.
دووشەممەی داهاتوو كەشوهەوا لە سەرتاسەری وڵات ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی باكوور كەمێك نزمتر دەبنەوە و لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور كەمێك بەرزتر دەبنەوە.
رۆژی سێشەممە، كەشوهەوا ساماڵ و گەرم دەبێت لە سەرتاسەری وڵات، لەگەڵ بای باكوری ڕۆژئاوای مامناوەند كە لە ڕۆژدا بەرز دەبێتەوە، خێرایی دەگاتە 40 كم/كاتژمێر، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی زریانی خۆڵ و تۆز لە هەندێك ناوچەی ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور. پلەكانی گەرما كەمێك كەمدەبێتەوە لە ناوچەی ناوەڕاست و لە ناوچەكانی باكور و باشووریش هاوشێوەی دەمێنێتەوە، بینینی ئاسۆیی زۆر باشە (8-10 كم)، كەم دەبێتەوە بۆ (3-5 كم) لە بارودۆخی تۆزاویدا.
كەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە لە سەرانسەری وڵاتدا ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور كەمێك دابەزین و لە ناوچەكانی باكور بە هەمان شێوە دەمێننەوە.


