فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی پاڵم بیچ دەستی بە پرۆسەی گۆڕانکاری لە ناوەکەی کرد بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دۆناڵد جەی ترامپ.

فڕۆکەخانەکە لە 9ی مانگی حەوتەوە بە ناوە نوێیەکەیەوە کار دەکات.

گۆڕانکاری لە ناوی فڕۆکەخانەکە سەرنجی هاووڵاتییانی فلۆریدای ڕاکێشاوە، لەبەر ئەوەی هەر لە ئێستاوە نیشانەکانی هاتوچۆ بۆ ناوە نوێیەکە گۆڕاون.

فڕۆکەخانەکە پێشتر بە سێ پیتی PBI تۆمار کرابوو، بەڵام لەمەودوا ناوە کورتکراوەکەی دەبێت بە DJT.

داوا لە گەشتیاران کراوە کە لە ناوەڕاستی مانگی هەشتەوە بۆ کورتکراوە نوێیەکە بگەڕێن بە مەبەستی دەستکەوتنی تکتی گەشتکردن بۆ فلۆریدا.

فڕۆکەخانەکە لە وێبسایتی فەرمیی خۆی ڕوونکردنەوەی سەبارەت بە ناوە نوێیەکەوە داوە.