بەغدا - INA
باڵیۆزخانەی عێراق لە سوید، ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە گەنجێکی عێراقی بە ناوی میلاد جەمال عامر فندقلی، خەڵاتی شای سویدی بۆ سەرکردایەتیی گەنجان بەدەستهێناوە.
باڵیۆزخانەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، ئاماژەی بەوە کردووە: "محەمەد عەدنان مەحموود، کاربەڕێکاری کاتیی باڵیۆزخانەی عێراق لە سوید، پێشوازی لە هاووڵاتی میلاد جەمال عامر فندقلی و خێزانەکەی کردووە، بە مەبەستی پیرۆزباییکردن لێی بە بۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی شای سوید (Kompassrosen 2026) وەک باشترین سەرکردەی گەنج."
باڵیۆزخانەکە ڕوونیکردووەتەوە: "ئەم خەڵاتە ساڵانەیە و دەدرێتە دیارترین کەسایەتییە گەنجەکان کە لە بواری کارەکانیاندا سەرکەوتوویەکی بێوێنەیان بەدەستهێناوە و خاوەنی چالاکی و دەسپێشخەریی مرۆیی ناوازەن."
هەروەها هاتووە: "کاربەڕێکاری باڵیۆزخانە پیرۆزبایی لە میلاد و خێزانەکەی کرد بۆ ئەم دەستکەوتە،" ئاماژەی بەوەش کردووە کە "باڵیۆزخانە شانازی بەم ڕێزلێنانەوە دەکات، کە بەڵگەیە لەسەر ڕۆڵی ئەرێنیی ڕەوەندی عێراقی نیشتەجێی شانشینی سوید."
جێگەی ئاماژەیە خەڵاتی شا بەپێی چەندین پێوەری ورد و دوای کێبڕکێ لەنێوان ژمارەیەکی زۆر لە پێشکەشکارانی نەتەوە جیاوازەکاندا دەبەخشرێت.
