بەغدا - INA

نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ هەینی بەشداری لە مەراسیمی ماڵئاوایی و پرسەی سەید عەلی خامنەیی لە تاران کرد.

سەرۆکایەتی کۆمار لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نضیردراوە، ڕایگەیاند: "نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار، بەشداری لە مەراسیمی ماڵئاوایی و پرسەی جەنابی ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی (ڕەحمەتی خوای لێبێت) لە تارانی پایتەختی ئێران کرد."

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سەرۆک کۆمار پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆی ئاراستەی گەل و سەرکردایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد بۆ ئەم کۆستە گەورەیە، و داوای لە خوای گەورە کرد کە سەیدی شەهید بە بەزەیی فراوانی خۆی شاد بکات و ئارامی و سەبووری بە کەسوکاری و گەلی ئێران ببەخشێت و ئەم خەمەیان لەسەر سووک بکات.