بەدواداچوون - INA

گەیشتنی کریستیانو ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی بە هەزارەمین گۆڵ لە کاروانی وەرزشیی ناوازەیدا، تەنها پەیوەستە بە کاتەوە؛ ئەو ئەفسانەیەی کە لەگەڵ هەموو یانەکان و هەڵبژاردەی وڵاتەکەی، ساتەوەختی مێژوویی تۆمار کردووە.

پورتوگال بە زەحمەت گەیشتە قۆناغی ١٦ی مۆندیالی ٢٠٢٦، ئەوەش دوای سەرکەوتنێکی دراماتیکی بە ئەنجامی ٢-١ بەرامبەر کرواتیا لە شاری تۆرۆنتۆ. گۆڵەکەی ڕۆناڵدۆ لەم یارییەدا نەک تەنها سەرکەوتنی بۆ وڵاتەکەی مسۆگەر کرد، بەڵکو هەنگاوێکی دیکە لە ئامانجە گەورەکەی نزیککردەوە.

بە تۆمارکردنی سێیەم گۆڵی لە مۆندیالی ٢٠٢٦، کۆی گۆڵە فەرمییەکانی ڕۆناڵدۆ گەیشتە ٩٧٦ گۆڵ. بەمەش تەنها ٢٤ گۆڵی ماوە بۆ ئەوەی ببێتە یەکەم یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا کە بازنەی ١٠٠٠ گۆڵ تێپەڕێنێت. پێش دەستپێکردنی مۆندیال، ٩٧٣ گۆڵی هەبوو، کە دووانیانی بەرامبەر ئۆزبەکستان و یەکێکیانی بەرامبەر کرواتیا تۆمار کرد.

وردەکاریی گۆڵە مێژووییەکانی کریستیانو ڕۆناڵدۆ:

ئەو ئەستێرە تەمەن ٤١ ساڵە، خاوەنی ١٤٦ گۆڵە لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگال و وەک گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەکان لەسەر ئاستی جیهان لە لوتکەدا دەمێنێتەوە. دابەشبوونی گۆڵەکانی بەسەر یانەکاندا بەم شێوەیەیە:

ڕیاڵ مەدرید: ٤٥٠ گۆڵ

مانچستەر یونایتد: ١٤٥ گۆڵ

نەسڕی سعوودی: ١٢٩ گۆڵ

یوڤێنتوسی ئیتاڵی: ١٠١ گۆڵ

سپۆرتینگ لیشبۆنە: ٥ گۆڵ

سەرچاوە: ئاژانسەکان