بەدواداچوون - INA
دەسەڵاتدارانی ئێران ڕایانگەیاند کە ١٠٠ دەوڵەت لە ئاستی شاندە فەرمی و میللییەکاندا، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی تەرمی شەهید سەید خامنەیی دەکەن کە لە موسەڵای ئیمام خومەینی لە تارانی پایتەخت بەڕێوەدەچێت.
دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە ئاماژەیان بەوە کرد: "شاندەکانی نزیکەی ١٠٠ دەوڵەت لە ڕێوڕەسمەکەدا ئامادەن، کە بریتین لە سەرۆک دەوڵەت و حکومەتەکان، سەرۆک پەرلەمانەکان، وەزیرانی دەرەوە، نێردە تایبەتەکان، لەگەڵ کەسایەتییە سیاسییەکان و شاندە میللییەکان."
هەروەها ڕوونیشیان کردەوە کە "ڕێوڕەسمی پێشوازیکردن لە شاندە بیانییەکان و ئەنجامدانی دوایین ماڵئاوایی لە تاران لە چوارچێوەی بەرنامەی فەرمیی تەرمبەڕێکردندایە، کە بە درێژایی ئەمڕۆ بەردەوامە و بە بەشداریی بەرپرسانی باڵای ئێران و میوانە بیانییەکان ئەنجام دەدرێت .

