بەغدا - INA
دەستەی حەشدی شەعبی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، کە لیوای ٣٦ بەرپرسیاریەتی شاری سامەڕا و بازگە دەرەکییەکانی لە لیوای ٣١٥ وەرگرتووە.
دەستەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، ئاماژەی بەوە کردووە: "لیوای ٣٦ لە حەشدی شەعبی بەرپرسیاریەتی پاراستنی ئاسایشی ناو شاری سامەڕا و بازگە دەرەکییەکانی لە لیوای ٣١٥ وەرگرتووە."
هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕوو کە "لیوای ٣٦ دەستی بە ئەرکەکانی لە ناو شارەکە و بازگە دەرەکییەکان کردووە، ئەوەش دوای تەواوکردنی ڕێکارەکانی ڕادەستکردنی بەرپرسیاریەتییەکان بەپێی چوارچێوە پەسەندکراوەکان، بە جۆرێک کە بەردەوامیی جێبەجێکردنی ئەرکە ئەمنییەکان و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە دەستەبەر بکات.

