یاریگا – بایرن میونشن گرێبەستی ناتانیێل بڕاون، بەرگریکاری بەڵی چەپی ئەڵمانی رادەگەیەنێت. فلۆریان پلێتنبێرگ، رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئەڵمانیا بڵاویکردووەتەوە، ناتانیێل بڕاون پشکنینی پزیشکی بە سەرکەوتوویی لەگەڵ بایرن میونشن تێپەڕاند و یانە ئەڵمانییەکە لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەفەرمی گرێبەستەکە رادەگەیەنێت. ناتانیێل بڕاون ئەمڕۆ سەردانی نەخۆشخانەی بارمهێرزیگ بوردەری کرد لە میونشن، لەوێ پشکنینە پزیشکییەکانی بە سەرکەوتووی تێپەڕاند …