بەغدا – INA

هەڵبژاردەی نیشتمانیی باسکەی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕووبەڕووبوونەوەیەکی چارەنووسساز بەرامبەر هاوتا سوورییەکەی ئەنجام دەدات، لە چوارچێوەی یارییەکانی "قۆناغی سێیەم"ی پاڵاوتنە ئاسیاییەکانی مۆندیالی ٢٠٢٧ کە بڕیارە لە قەتەر بەڕێوەبچێت.

یارییەکە کاتژمێر چوار و نیوی ئێوارە لە هۆڵی "ئەمیر حەمزە" لە عەممانی پایتەختی ئوردن بەڕێوەدەچێت. یارییەکە دروشمی "سەرکەوتن یان ماڵئاوایی" هەڵگرتووە، بەو پێیەی گرنگییەکی یەکلاکەرەوەی هەیە بۆ دیاریکردنی ئەو هەڵبژاردەیەی دەگاتە قۆناغی داهاتوو.

ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە بایەخێکی زۆری بۆ هەردوو هەڵبژاردە هەیە و بە دوایین هەل دادەنرێت بۆ بەدەستهێنانی پلەی سێیەم لە کۆمەڵەی سێیەمدا، ئەمەش دوای ئەوەی هەردوو هەڵبژاردەی ئوردن و ئێران توانییان دوو بلیتی سەرکەوتنی ڕاستەوخۆ لەو کۆمەڵەیەدا بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن.

هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق هەوڵدەدات بە بەدەستهێنانی سەرکەوتن هیوای مانەوە لە کێبڕکێکانی پاڵاوتندا بپارێزێت، لە بەرامبەردا هەڵبژاردەی سووریاش بە هەمان ئامانجەوە دێتە ناو یارییەکەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ڕووبەڕووبوونەوەیەکی بەهێز و پڕ لە جۆش و خرۆش لەنێوان هەردوولادا بەڕێوەدەچێت