یاریگا – پاپێ گویێ، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی سێنیگال دوای دەرکرانی بەئازاری وڵاتەکەی بەرامبەر بەلجیکا هاتە دەنگ. یاریزانەکەی ڤیاڕیال هۆشدارییەکی کۆتایی ئاراستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی سەنیگال کرد و روونی کردەوە کە ناگەڕێتەوە بۆ تیمی نیشتمانی تاوەکوو ئەو کاتەی دەستەی راهێنەرانی ئێستا لە پۆستەکانیاندا بمێننەوە. کەمپەینی جامی جیهانیی سێنیگال بە کۆتاییەکی بەئازار گەیشت سەرەڕای پێشکەوتنێکی ئاسان بەرامبەر …