بەغداد – INA

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری پیشەسازی و کانزاکان محەمەد نووری، جەختی لە گرنگیی پەیوەندییە ئابووری و وەبەرهێنانەکانی نێوان عێراق و تورکیا کردەوە.

وەزارەتی پیشەسازی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری پیشەسازی و کانزاکان محەمەد نووری، بە ئامادەبوونی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق ئەنیل بۆرا ئینان، پێشوازی لە نوێنەرانی چەند کۆمپانیا و پیاوانی کارانی تورکی کرد".

ئاماژەی بەوەشکرد: "کۆبوونەوەیەک لە بارەگای وەزارەت بەڕێوەچوو کە تێیدا تاوتوێی پەیوەندییە ئابووری و وەبەرهێنانەکانی نێوان عێراق و تورکیا و دۆزینەوەی میکانیزمێکی هاوبەش بۆ فراوانکردنی هاوکارییە پیشەسازی و ئابوورییەکان کرا".

وەزیری پیشەسازی لە میانی کۆبوونەوەکەدا جەختی لە "گرنگیی پەیوەندییە ئابووری و وەبەرهێنانەکانی نێوان عێراق و تورکیا" کردەوە و "ئەو دەرفەتە وەبەرهێنانانەی کە لە بواری پیشەسازیدا لەبەردەم کۆمپانیا تورکییەکاندا هەن" خستەڕوو.

لەلایەن خۆیەوە، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق جەختی لە "خواستی وڵاتەکەی بۆ فراوانکردنی هاوکاریی پیشەسازی لەگەڵ عێراق و ئامادەیی کۆمپانیا تورکییەکان بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژە وەبەرهێنانەکانی عێراقدا" کردەوە.