بەغداد - INA

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەیبەت حەلبووسی، جەختی لە پەرۆشیی عێراق کردەوە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی کەنداوی عەرەبی.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەیبەت حەلبووسی، پێشوازی لە جاسم محەمەد بەدێوی، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی هاوکاریی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی و شاندی یاوەری کرد".

راشیگەیاند: "لە دیدارەکەدا، باسی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی عەرەبیی برا کرا، لەگەڵ ڕێگاکانی پتەوکردنی هاوکاریی دوولایەنە لە بوارە جیاوازەکاندا لەوانەش بواری ئەمنی، بەجۆرێک کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بەرز بکاتەوە".

بەپێی بەیاننامەکە، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە کاتی دیدارەکەدا جەختی لە پەرۆشیی عێراق کردەوە بۆ "بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی کەنداوی عەرەبی، و هاوکاری لە سەرجەم بوارەکاندا، لەگەڵ هەماهەکردن لەسەر ئەو پرسانەی کە جێی بایەخی هاوبەشن".

لەلای خۆشیەوە، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی هاوکاریی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی جەختی لە "پشتیوانیکردنی عێراق و بەهێزکردنی هاوبەشی لە بوار و ئاستە جیاوازەکاندا" کردەوە.