بەغداد - INA
ئەندامی پەرلەمانی عەرەبی لەسەر پشکی عێراق حەسەن جبوری، جەختیکردەوە: دۆزی فەلەستین لە پێشەنگی گرنگیپێدانەکانی عێراق و پەرلەمانی عەرەبیدایە.
جبوری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "تەوەری سەرەکیی دانیشتنی گشتیی پەرلەمانی عەرەبی، لێکەوتەکانی جەنگی ئەمریکی-ئیسرائیلی-ئێرانی، و دەستدرێژییەکانی (ئیسرائیل) بوو بۆ سەر فەلەستین و لوبنان".
ڕوونیشیکردەوە: "دۆزی فەلەستین، دۆزی یەکەمی ئیسلام و عەرەبە، و لە سەرجەم کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا لە پێشەنگی گرنگیپێدانەکانی عێراق و پەرلەمانی عەرەبیدایە".
ئەوەشی خستەڕوو: "فەلەستینییەکان ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی بوونەتەوە لەلایەن (ئیسرائیل)ەوە"، ئاماژەی بەوەشکرد: کە "هەڵوێستی فەرمی عێراق و پەرلەمانی عەرەبی بەرامبەر بە دۆزی فەلەستین نەگۆڕە، و ئێمە پاڵپشتی هەر ڕێکارێک دەکەین کە وڵاتانی عەرەبی بەرامبەر بە دۆزی فەلەستین بیگرنەبەر".
ئاماژەی بەوەش دا کە "لێژنەیەکی لاوەکی لە پەرلەمانی عەرەبیدا پێکهێنراوە بۆ بەدواداچوونی دەستدرێژییەکانی (ئیسرائیل) بۆ سەر فەلەستین".

