بەغداد - INA
کۆمپانیای گشتیی پیشەسازیی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان لە سامەڕا، ئەمڕۆ چوارشەممە، کارپێکردنی یەکەم هێڵی بەرهەمهێنانی بەخاخی ڕەبووی بە توانای 9 ملیۆن دانە لە ساڵێکدا ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە ئەندازیاری کیمیایی محەمەد عەبدولقادر نوعەیمی، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "هێڵی بەرهەمهێنانی بەخاخی دەم (بەخاخی ڕەبو) لە کارگەی بەغداد بۆ بەرهەمهێنانی دەرمان و پێداویستی و گازە پزیشکییەکان خرایە گەڕ، ئەمەش لە چوارچێوەی گرێبەستێکی هاوبەشی لەگەڵ کەرتی تایبەتدا هاتووە، و هاوتەریبە لەگەڵ ئاڕاستەکانی وەزیری پیشەسازی و کانزاکان محەمەد نووری، بۆ بەهێزکردنی پیشەسازیی دەرمانی نیشتمانی و کەمکردنەوەی هاوردەکردن".
وتیشی: "ئەم هێڵە بە یەکەمین لە جۆری خۆی لە عێراقدا دادەنرێت، کە توانای بەرهەمهێنانی (9) ملیۆن دانەی لە ساڵێکدا هەیە و شایەنی زیادکردنیشە، و تایبەتە بە بەرهەمهێنانی (9) جۆری جیاواز لە پەمپەكانی ڕەبو".
ئەوەشی خستەڕوو: "بەرهەمهێنانی دوو جۆریان تەواو کراوە کە بریتین لە (بیوتادین) و (سامازۆن)، و ئێستاش ڕێکارەکانی تۆمارکردنیان لە وەزارەتی تەندروستی لە قۆناغی کۆتاییدایە بۆ ئامادەکاریی دەستپێکردنی بەرهەمهێنانی بازرگانی، ئەمەش بەشدار دەبێت لە دابینکردنی پێداویستییەکانی کەرتی تەندروستی و پاڵپشتیکردنی خۆبژێوی لە بەرهەمە دەرمانییەکاندا".


