بەغداد - INA

بریکاری باڵای وەزارەتی ناوخۆ حسێن عەوادی، ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتە پارێزگای ئەنبار بە مەبەستی ئاگاداربوون لە دۆخی ئەمنی.

وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "بریکاری باڵای وەزارەتی ناوخۆ حسێن عەوادی، بە یاوەری بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری پۆلیس و ژمارەیەک لە فەرماندە و ئەفسەرانی وەزارەتەکە، گەیشتە پارێزگای ئەنبار بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی ئەمنیی پارێزگاکە".

ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەم سەردانە لەسەر جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی زەیدی هاتووە".