نێودەوڵەتی – INA

ئێرلینگ هۆڵاند هەڵبژاردەی نەرویجی بەرەو سەرکەوتن بە سەر هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار بە ئەنجامی ٢-١ برد، لە یارییەکدا کە بووە هۆی سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی ١٦ی پاڵەوانێتیی جامی جیهانی ٢٠٢٦.

ئەنتۆنیۆ نۆسا لە خولەکی ٣٩دا دەرگای گۆڵ تۆمارکردنی بۆ هەڵبژاردەی نەرویج کردەوە، بۆ ئەوەی تیپەکەی گێمی یەکەم بە پێشەنگایەتیی گۆڵێکی بێ وەڵام کۆتایی پێ بهێنێت، پێش ئەوەی هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار لە گێمی دووەمدا سەرکەوتوو بێت لە تۆمارکردنی گۆڵی یەکسانبوونەوە.

ئەماد دیالۆ لە خولەکی ٧٤دا گۆڵی یەکسانبوونی بۆ کۆتدیڤوار تۆمارکرد، بەمەش یارییەکەی گەڕاندەوە بۆ خاڵی سەرەتا و ململانێی لەسەر بلیتی سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو گەرمتر کرد.

هۆڵاند لە خولەکی ٨٦دا گۆڵی سەرکەوتنی بۆ نەرویج ڕفاند، تاوەکو سەرکەوتنێکی بەنرخ ببەخشێتە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی و بلیتی پەڕینەوە بۆ قۆناغی ١٦ یەکلا بکاتەوە.

بەو سەرکەوتنەش، هەڵبژاردەی نەرویج سەرکەوت بۆ قۆناغی ١٦ی پاڵەوانێتیی مۆندیالی ٢٠٢٦، لەوێش ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی بەڕازیل دەبێتەوە، کە ئەویش دوای سەرکەوتنی بە سەر ژاپۆن بە ئەنجامی ٢-١، شوێنی خۆی لە هەمان قۆناغدا دەستەبەر کردبوو.