هه‌ولێر - INA

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ، قوباد تاڵەبانی، رایگه‌یاند كه‌ یەکێتی نەک رێگر نییە لەبەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێ، بەڵکو جەخت لە پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە دەکەینەوە.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندی قوباد تاڵه‌بانی لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ قوباد تاڵەبانی، لێپرسراویی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە ئامادەبوونی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ ئەندامانی فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە.

سەبارەت بە دۆخی هەرێمی کوردستان و پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێش قوباد تاڵەبانی روونیکردەوە، هەموو دۆستان و لایەنە نێودەوڵەتییەکان ئاگاداری هەڵوێست و بۆچوونی یەکێتین و یەکێتی نەک تەنها رێگر نییە لە پێکهێنانی کابینەی نوێ، بەڵکو جەخت لەسەر پێکهێنانی حکومەت دەکاتەوە.

قوباد تاڵەبانی وتیشی: داواشم لێکردن سەرباری کارانەبوونی پەرلەمان، ئەرکی خۆیان بەرامبەر بە دەنگدەران و خەڵکی کوردستان جێبەجێ بکەن و رۆژانە بەدواداچوون بۆ کێشەی هاوڵاتییان بکەن.