بەغداد – INA
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، ئەمڕۆ سێشەممە، دەستگیرکردنی ١٨٤ تۆمەتباری بە تاوانی تیرۆر، ماددەی هۆشبەر و سەرانەسەندن لە ماوەی مانگی حوزەیراندا ڕاگەیاند.
دەزگاکە لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: "کۆی گشتیی گرنگترین ئۆپەراسیۆنە جۆرییەکانی (تایبەت) دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە ماوەی مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٦دا، گەیشتووەتە ١٨٤ تۆمەتبار لە قەزییەکانی تیرۆر، ماددەی هۆشبەر و سەرانەسەندندا".
راگهیندراوهكه ڕوونیشیکردەوە کە دەرئەنجامی ئەم ئۆپەراسیۆنانە بەم شێوەیەی خوارەوە بووە:
١- دەستگیرکردنی (٢٦) تۆمەتبار بە تۆمەتی تیرۆر.
٢- دەستگیرکردنی (٥٧) تۆمەتبار بە تۆمەتی بازرگانیکردن و برەودان بە ماددەی هۆشبەر.
٣- دەستگیرکردنی (١٠١) تۆمەتبار بە تۆمەتی سەرانەسەندن و هەڕەشەکردن.
٤- دەستگیرکردنی (٤١) تۆمەتبار بە تۆمەتی تاوانەکانی فێڵکردن و قۆڵبرین.
٥- دەستگیرکردنی (١٥) تۆمەتبار بە تۆمەتی سەر بە ڕەوت و بزووتنەوە ئاینییە توندڕەوەکان.
٦- دەستگیرکردنی (٤٨) تۆمەتبار بە تۆمەتی سەر بە پارتی بەعسی قەدەغەکراو و پڕوپاگەندەکردن بۆی.
٧- دەستگیرکردنی (٥) تۆمەتبار بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە.
٨- دەستگیرکردنی (٨) تۆمەتبار بە تۆمەتی قاچاخچێتیی پێکهاتە و بەرهەمە نەوتییەکان.
٩- دەستبەسەرداگرتن و لەناوبردنی (٣٥٢) تۆن کەرەستەی خۆراکی بەسەرچوو (ماوەبەسەرچوو) و قەدەغەکراو لە بازاڕدا.
١٠- داخستنی (٨٠) پێگە و سەنتەری بازرگانی بەهۆی سەرپێچیکردنی مەرج و ڕێساکانەوە.

