بەغداد - INA

سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، ئەمڕۆ سێشەممە، دووپاتی کردەوە کە شۆڕشی بیست (ثورة العشرين) سەلماندی کە ئیرادەی گەل توانای دروستکردنی مێژوو، پاراستنی نیشتمان و پارێزگاریکردن لە سەربەخۆییەکەی هەیە، و ئێمە ئەمڕۆ لەو شۆڕشەوە باوەڕی خۆمان بە چەسپاندنی دەوڵەتێکی بەهێز و دادپەروەر وەردەگرین کە کەرامەتی هاووڵاتی و مافی لە ژیانێکی شایستە، ئاسایش و دادپەروەریدا لە پێشینەی کارەکانیدا دادەنێت.

سەرۆک کۆمار لە لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌: "لە یادی شۆڕشی بیستی نەمردا، یەکێک لە گەشاوەترین لاپەڕەکانی مێژووی عێراق بەبیر خۆمان دەهێنینەوە، کاتێک ئیرادەی عێراقییەکان بە سەرجەم چین و توێژ و پێکهاتە جیاوازەکانیانەوە یەکی گرت، بۆ بەرگریکردن لە سەروەریی نیشتمان و کەرامەتی ڕۆڵەکانی، و بە خوێنی خۆیان داستانێکی نیشتمانییان نووسی کە تا ئێستاش ئیلهامبەخشە بۆ نەوەکان".

هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كردووه‌ كه‌ : "شۆڕشی بیست سەلماندی کە عێراق کاتێک بەهێزتر دەبێت کە ڕۆڵەکانی لەسەر یەک ئامانج کۆببنەوە، و ئیرادەی گەل توانای دروستکردنی مێژوو، پاراستنی نیشتمان و پارێزگاریکردن لە سەربەخۆییەکەی هەیە، و لەم ڕۆحە نیشتمانییە نەمرەوە ئێمە ئەمڕۆ باوەڕی خۆمان بە چەسپاندنی دەوڵەتێکی بەهێز و دادپەروەر وەردەگرین، دەوڵەتێک کە کەرامەتی هاووڵاتی و مافی لە ژیانێکی شایستە، ئاسایش و دادپەروەریدا لە پێشینەی کارەکانیدا دادەنێت".

لە کۆتاییدا وتی: "سەربەرزی و نەمری بۆ شەهیدانی شۆڕشی بیست، و بۆ سەرجەم شەهیدانی عێراق کە لە پێناو بەرگریکردن لە خاک، یەکڕیزی و سەروەرییەکەیدا گیانیان بەخشی".