بەغداد- INA
سەنتەری نیشتمانی بۆ هاوکاریی دادوەریی نێودەوڵەتی، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێککەوتننامەیەکی کارکردنی ستراتیژی لەگەڵ ئاژانسی یەکێتیی ئەوروپا بۆ هاوکاریی دادوەریی تاوانکاری واژۆ کرد.
ئەنجومەنی دادوەری لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "سەنتەری نیشتمانی بۆ هاوکاریی دادوەریی نێودەوڵەتی، ڕێککەوتننامەیەکی کارکردنی ستراتیژی لەگەڵ ئاژانسی یەکێتیی ئەوروپا بۆ هاوکاریی دادوەریی تاوانکاری (یۆرۆجەست - Eurojust) واژۆ کرد، ئەوەش لە بارەگای سەرەکیی ئاژانسەکە لە شاری لاهای هۆڵەندا بۆ ماوەی نێوان 29 تا 30 / 6 / 2026، لە هەنگاوێکدا کە پێگەی عێراق لەسەر نەخۆشەی هاوکاریی دادوەریی نێودەوڵەتی بەهێزتر دەکات".
وتیشی: "ڕێککەوتننامەکە لە لایەن ئەنجومەنی باڵای دادوەرییەوە لەلایەن سەرۆکی سەنتەری نیشتمانی بۆ هاوکاریی دادوەریی نێودەوڵەتی، دادوەر عەلی حوسێن جەفات، و لە لایەنی ئەوروپییەوە لەلایەن سەرۆکی ئاژانسی یۆرۆجەست، مایکڵ شمید، لە ناو ئامادەبوونێکی باڵای دادوەری و دیپلۆماسیدا واژۆ کرا".
لەلایەن خۆیەوە، دادوەر عەلی حوسێن جەفات جەختی کردەوە کە "واژۆکردنی ڕێککەوتننامەکە دەستکەوتێکی گرنگە لە کاروانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هاوکاریی دادوەری لە نێوان کۆماری عێراق و وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا"، دووپاتیشی کردەوە کە ئەمە "ڕەنگدانەوەی متمانەی قووڵی نێوان هەردوولا و پابەندبوونی هاوبەشە بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، تاوانی ڕێکخراو و تاوانە نێودەوڵەتییە مەترسیدارەکان، و چەسپاندنی پرەنسیپی ڕێگریکردن لە ڕزگاربوون لە سزا، لەگەڵ پەرەپێدانی میکانیزمەکانی کاری هاوبەش، بەتایبەتی لەو بابەتانەی کە پەیوەندییان بە داواکاریی ڕادەستکردنەوەی داواکراوانەوە هەیە".
لەلایەکی دیکەوە، سەرۆکی ئاژانسی ئەوروپی، مایکڵ شمید، ستایشی "شراکت و هاوبەشیی توندوتۆڵی لەگەڵ سەنتەری نیشتمانی کرد"، سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاکێشا کە "ئەزموون سەلماندوویەتی چاوەڕوان ناکرێت هیچ دەوڵەتێک بە تەنیا بتوانێت سەرکەوتوو بێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانی ڕێکخراو و تاوانە نێودەوڵەتییەکان، ئەمەش وایکردووە خێرایی لە گۆڕینەوەی زانیاری و هەماهەنگیی دادوەری لە نێوان دەوڵەتاندا ببێتە هۆکارێکی بنەڕەتی لە سەرکەوتنی لێکۆڵینەوە و ڕاودوونانی دادوەریدا".
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "بەم هەنگاوە، عێراق دەبێتە دەیەمین دەوڵەت لە دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا کە ڕێککەوتننامەیەکی کارکردن لەگەڵ ئاژانسی هاوکاریی دادوەریی تاوانکاری ئیمزا بکات، ئەمەش دەستکەوتێکی دامەزراوەییە و ڕەنگدانەوەی دیدگای ستراتیژیی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایەق زێدانە، لە فراوانکردنی هاوبەشییەکان لەگەڵ دامەزراوە دادوەرییە جیهانییەکاندا، بە جۆرێک کە ئاڵوگۆڕی زانیاری بەهێزتر دەکات و پاڵپشتی لە ڕاودوونانی تۆمەتباران و گەڕاندنەوەیان دەکات، و ڕێوشوێنەکانی هاوکاریی یاسایی لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکاندا ئاسانتر و سادەتر دەکات".


