بەغداد - INA - ڕوودی ئەنوەر
بەڕێوەبەرایەتی سایلۆی کەرکوک، ئەمڕۆ سێشەممە، دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی بەبازاڕکردنی (تسويق) بەرهەمی گەنمی لە دەرەوەی پلانی کشتوکاڵی لە پارێزگاکەدا ڕاگەیاند.
حەسەن حەمدی، بەڕێوەبەری سایلۆی کەرکوک، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "وەزارەت دەستی کردووە بە تۆمارکردنی ئەلیکترۆنی تایبەت بە ناونووسینی پێشوەختی ئەو جوتیارانەی کە بەرهەمی گەنم لە دەرەوەی پلانی کشتوکاڵی بەبازاڕ دەکەن، کە بڕی پێشبینیکراو بەپێی ئەو داتایانەی فەرمانگەی کشتوکاڵی کەرکوک بۆی ناردووین بە ٤٠٠ هەزار تۆن دەخەمڵێندرێت."
جەختیشی کردەوە لەسەر "تەواوکردنی ٩٥٪ی پرۆسەی بەبازاڕکردنی گەنم لە چوارچێوەی پلانی کشتوکاڵی لە کەرکوک، کە تێیدا نزیکەی ٣٧٠ هەزار تۆن وەرگیراوە و تەنها بڕێکی کەم ماوە بۆ ئەوەی بە ڕێژەی ١٠٠٪ تەواو بێت."
ئەوەشی خستەڕوو کە "ئەو زەوییە چێندراوانەی ڕووبەرەکەیان دەگاتە ٦٥٠ هەزار دۆنم و لە دەرەوەی پلانی کشتوکاڵین، دابەش کراون بەسەر زەوییە دێمی و بەراوەکاندا."

