بەغداد - INA

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایەق زێدان، ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، باسم بەدری، باسی لە هەماهەنگی هاوبەش کرد لەو دۆسیە لێکۆڵینەوانەی کە دەکەونە چوارچێوەی پسپۆڕییەکانی ئەو دەزگایەوە.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌: "سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایەق زێدان، پێشوازی لە سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، باسم بەدری کرد."

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: "لە سەرەتای دیدارەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەن پیرۆزبایی لە سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی کرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستەکەیەوە، و باسی لە هەماهەنگی هاوبەشی نێوان دەسەڵاتی دادوەری و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی کرد لەو دۆسیە لێکۆڵینەوانەی کە لە چوارچێوەی پسپۆڕییەکانی دەزگاکەدان."