بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری دەرەوە، فوئاد حوسێن، و سەرۆکی سووریا، ئەحمەد شەرع، بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و هەماهەنگیی هاوبەشیان تاووتوێ کرد.

لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەدا، کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، هاتووە: "وەزیری دەرەوە، فوئاد حوسێن، لە کۆشکی گەل لە دیمەشقی پایتەخت، لەگەڵ سەرۆکی سووریا، ئەحمەد شەرع کۆبووەوە، بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوە و کۆچبەرانی سووریا، ئەسعەد حەسەن شەیبانی".

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی برا و ڕێگاکانی پەرەپێدانی هاوکاریی هاوبەش لە بوارە جیاجیاکاندا کرا، بە شێوازێک کە بەشدار بێت لە بەهێزکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و خزمەتکردن بە هەردوو گەلی برا".

ئاماژەی بەوەشکرد کە: "هەردوولا باسیان لە دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەیی و نێودەوڵەتی کرد، و گرنگیی بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگی و ڕاوێژکاریی نێوان عێراق و سووریایان لە هەمبەر تەحەددییە هاوبەشەکاندا تاووتوێ کرد، بە جۆرێک کە بەشدار بێت لە پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا".

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر "گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندی و هەماهەنگیی دوو قۆڵی، و کارکردنی هاوبەش بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بە شێوازێک کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بەدیبهێنێت و سەقامگیریی ناوچەکە بەهێزتر بکات".