بەغدا - INA

ئەمڕۆ دووشەممە،وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان، لادانی 50 سەرپێچی و دەستبەسەرداگرتنی ئامێری لێدانی بیری نایاسایی لە پێنج پارێزگادا ڕاگەیاند.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ئاماژەی بەوە کردووە: "وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان/ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاوە ژێرزەوییەکان، بەردەوامە لە هەڵمەتەکانی بۆ لادانی سەرپێچییەکان لەسەر گەنجینەی ئاوی ژێرزەوی لە پارێزگاکانی (سەلاحەدین، بەغدا، نەجەفی ئەشرەف، کەربەلای پیرۆز، و ئەنبار)، ئەمەش بە مەبەستی پاراستنی گەنجینەی ستراتیژیی ئاوە ژێرزەوییەکان و ڕێگریکردن لە بەفیڕۆدانیان".

ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەم هەڵمەتە لەسەر ڕێنمایی وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان، موسەنا تەمیمی، و لە چوارچێوەی ئەو ڕێکارە بەردەوامانەدا دێت کە بۆ سنووردارکردنی سەرپێچییەکان و پاراستنی گەنجینەی ئاوی ژێرزەوی گیراونەتەبەر، بە هاوکاری لەگەڵ پێکهاتەکانی وەزارەت لە سەرجەم پارێزگاکاندا و بە پاڵپشتیی دەزگا ئەمنییەکان".

ڕوونیشی کردەوە: "کارەکان بریتی بوون لە پڕکردنەوەی (١٠) حەوزی ماسی و داخستنی (٥) بیری ئاو کە ئاویان تێدا دەکردن لە دوورگەی تکریت، هەروەها پڕکردنەوەی (١٦) حەوزی ماسی و داخستنی (١٤) بیری سەرپێچیکار لە قەزای ت تارمییە ، لە پاڵ داخستنی بیرێکی هەڵقوڵاو کە ئاوی دەدا بە حەوزێکی ماسیی سەرپێچیکار لە ناوچەی بەحری نەجەف".

تێیدا هاتووە: "بەڵام لە کەربەلای پیرۆز؛ لیژنەی تایبەتمەند لە بەڕێوەبەرایەتییەکە، دەستی بەسەر چەند ئامێرێکی لێدانی بیری ئاوی ژێرزەویدا گرتووە کە بێ مۆڵەتی فەرمی لەسەر ڕێگای (کەربەلا – نەجەف) و لە ناوچەی هێڵی ستراتیژیدا کاریان دەکرد"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "لیژنەی لادانی سەرپێچییەکان لە ئەنبار هەڵمەتێکی لە قەزای گەرمە ئەنجامداوە، کە لە ئەنجامدا (٤) حەوزی ماسی پڕکراونەتەوە کە پێچەوانەی ڕێسا و ڕێنماییە یاساییەکانی تایبەت بە وەبەرهێنانی سەرچاوە ئاوییەکان بوون".