بەغدا – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پەروەردە، تەواوبوونی پرۆسەی ڕاستکردنەوەی دەفتەرەکانی تاقیکردنەوەی سێیەمی ناوەندی و دەستپێکردنی قۆناغی وردبینیکردنی ڕاگەیاند.
گوتەبێژی وەزارەتەکە، کەریم سەید، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "تا ئێستا وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی سێیەمی ناوەندی دیاری نەکراوە"، ڕوونیشی کردەوە کە "کەی وادەکە دیاری کرا، بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت".
وتیشی: "پرۆسەی ڕاستکردنەوەی دەفتەرەکانی تاقیکردنەوە دوێنێ کۆتایی هاتووە، و ئێستا چووینەتە قۆناغی وردبینیکردنەوە"، ئاماژەی بەوەش دا کە "ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان لە ڕێگەی پلاتفۆرمی تایبەتی وەزارەتەوە دەبێت بە بەکارهێنانی ناو و وشەی تێپەڕ (باسوۆرد)، کە ئەمەش پێویستی بە کات هەیە".
پێشبینیشی کرد کە "وەزارەتی پەروەردە لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی سێیەمی ناوەندی ڕابگەیەنێت".

