بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لەناوبردنی نزیکەی 240 کیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەری ڕاگەیاند.

سەرۆکی لیژنەی لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان، دادوەر یاسر فنتیل، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ڕایگەیاند: "لیژنەکە نزیکەی 240 کیلۆگرام لە ماددەی جۆراوجۆری لەناوبردووە، کە دەستیان بەسەردا گیرابوو و لە بەشی پزیشکی دادوەری لە فەرمانگەی تەندروستی بەسڕە پارێزرابوون".

وتیشی: "بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و فەرمانگەی پزیشکی دادوەری لە بەغدا، 239 کیلۆگرام و 837 گرام لە ماددەی هۆشبەر لەناو بردراون"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "پرۆسەکە لەناوبردنی 1388 حەبی هۆشبەر، و 202 شووشە کە ماددەی هۆشبەری کۆداینیان تێدابوو، لەخۆگرتووە".