بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی، زانیارییەکانی بارودۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی بەرزبوونەوەیەکی نوێی لە پلەکانی گەرمیدا کرد.

لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، هاتووە: "سبەی سێشەممە، کەشوهەوا بە گشتی ساماڵ دەبێت، و با لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور باکووری ڕۆژئاوایی و خێراییەکەی مامناوەند دەبێت، و لە ناوچەی باکوور گۆڕاو و خێراییەکەی کەم دەبێت، پلەکانی گەرمیش لە سەرتاسەری وڵاتدا نزیک دەبن لە ڕۆژی پێشوو"، ڕوونیشی کردەوە کە "بەرزترین پلەکانی گەرمی بۆ سبەی لە بەغدا، سەلاحەددین، دیالە و کەرکووک 44، کەربەلای پیرۆز، بابل، واست، نەجەفی پیرۆز، موسەنا و دیوانییە 45، دهۆک و سلێمانی 40، هەولێر 41، نەینەوا و ئەنبار 43، و میسان، زیقار و بەسڕە 46 پلەی سەدی دەبن".

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: "کەشوهەوای ڕۆژی چوارشەممە، بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک هەور لە ناوچەی باکوور، و با لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور باکووری ڕۆژئاوایی و خێراییەکەی مامناوەند دەبێت، و لە ناوچەی باکوور گۆڕاو و خێراییەکەی کەم دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرمی لە سەرتاسەری وڵاتدا کەمێک بەراورد بە ڕۆژی پێشوو بەرز دەبنەوە".

ئەوەشی خستەڕوو: "کەشوهەوای ڕۆژی پێنجشەممە، بە گشتی ساماڵ دەبێت، و با لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور باکووری ڕۆژئاوایی و خێراییەکەی مامناوەند دەبێت، و لە ناوچەی باکوور گۆڕاو و خێراییەکەی کەم دەبێت، پلەکانی گەرمیش لە سەرتاسەری وڵاتدا کەمێک بەراورد بە ڕۆژی پێشوو بەرز دەبنەوە".

سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاکێشا: "کەشوهەوای ڕۆژی هەینی داهاتوو، بە گشتی ساماڵ دەبێت، و با باکووری ڕۆژئاوایی و خێراییەکەی مامناوەند دەبێت، پلەکانی گەرمیش لە سەرتاسەری وڵاتدا نزیک دەبن لە ڕۆژی پێشوو".