زیقار – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،شێخ و سەرۆک عەشیرەتەکانی پارێزگای زیقار، پشتیوانی تەواوی خۆیان بۆ ئەو هەنگاوانە دەربڕی کە حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و سەپاندنی سەروەری یاسا گرتوویەتیە بەر.
نوێنەری عەشیرەتی "ئال زێریج" لە کۆنگرەیەکی عەشایردا ڕایگەیاند، گەندەڵی یەکێکە لە مەترسیدارترین ئاستەنگەکان کە بارگرانی بۆ دەوڵەت دروستکردووە و بووەتە هۆی لاوازبوونی متمانەی هاوڵاتیان بە دامەزراوەکان.
هەروەک جەختی لەوە کردەوە کە سەرکەوتنی ئەم هەوڵانە پێویستی بە بەردەوامی و بێلایەنی هەیە و نابێت هیچ جیاکارییەکی سیاسی یان تایبەت تێیدا هەبێت، بە سوودوەرگرتن لە ڕێنماییەکانی مەرجەعیەتی باڵا بۆ نەهێشتنی ئەم دیاردەیە.
شێخ و سەرۆک عەشیرەتەکان داوایان لە سەرۆک وەزیران کرد، هەڵمەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بۆ سەرجەم پارێزگاکان و دامەزراوەکان فراوان بکات، بە جۆرێک هاوڵاتی هەست بکات یاسا بۆ هەمووان وەک یەک جێبەجێ دەکرێت، چونکە "هیچ کەسێک لە سەرووی یاساوە نییە.

