بەغدا – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،مەزھەر محەممەد ساڵح،ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران، جەختی کردەوە کە گێڕانەوەی سامانی گشتی متمانە بەهێز دەکات و پشتگیری لە گەشەپێدانی ئابووری دەکات، هاوکات ڕوونیشیکردەوە کە ئەو پارانەی دەگەڕێندرێنەوە، بەشداری دەکەن لە کەمکردنەوەی فشار بۆ سەر بودجە و کەمکردنەوەی پێویستی بە قەرزکردن، لەگەڵ بەهێزکردنی متمانە بە دامەزراوە نیشتمانییەکان.

ساڵح،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)-ی ڕاگەیاند: گێڕانەوەی سامانی گشتی کە بەهۆی گەندەڵی یان دەستردن بۆ سەر ماڵی گشتی لە سووڕی ئابووری دەرچووە، تەنها لە ڕووی بەها داراییە ڕاستەوخۆکەیەوە گرنگ نییە، بەڵکو ئیرادەیەکی ڕوونی حکومەت نیشان دەدات بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گێڕانەوەی مافەکانی دەوڵەت، بە جۆرێک کە متمانەی هاوڵاتیان و وەبەرهێنەران بە دامەزراوە نیشتمانییەکان بەهێز دەکات.

هەروەک ساڵح وتی: ئەو پارانەی دەگەڕێندرێنەوە بەشدارن لە کەمکردنەوەی فشار بۆ سەر بودجەی گشتی و کەمکردنەوەی پێویستی بە قەرزکردن، هەروەها دابینکردنی سەرچاوەی زیاتر کە دەتوانرێت ئاراستەی پەرەپێدانی ژێرخان و کەرتەکانی تەندروستی، و پەروەردە،و نیشتەجێکردن و خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان بکرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد: گێڕانەوەی ئەم پارانە بۆ سووڕی فەرمیی ئابووریی نیشتمانی،و جووڵەی ئابووری چالاک دەکات و پشتگیری لە خەرجی وەبەرهێنانی حکومەتی دەکات، بەتایبەت ئەگەر لە پڕۆژەی بەرهەمهێنان و گەشەپێدان بەکاربهێنرێن کە توانای دروستکردنی هەلی کار و هاندانی گەشەی بەردەوامیان هەبێت.

ساڵح ، ڕوونیشیکردەوە کە سەرکەوتنی دەوڵەت لە بەدواداچوونی پارە دزراوەکان و گێڕانەوەیان، پەیامی دڵنیایی بۆ کۆمەڵگەی بازرگانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی دەنێرێت، کەشوهەوای متمانە و شەفافییەت بەهێز دەکات، و هان دەدات بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنانی زیاتر.

ئاماژەشی بەوە کرد : کە خستنەناوەوەی ئەم پارانە بۆ ناو پلانەکانی گەشەپێدانی نیشتمانی و دیدگای عێراق بۆ ساڵی 2050، دەیانکاتە ئامرازێکی کارا بۆ پشتگیریکردنی چاکسازی ئابووری و بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام.