یاریگا – هەواڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە یاریزانە ئێدواردۆ کاماڤینگای ناوەڕاستکار هیوادارە لە ریال مەدرید بمێنێتەوە، بەڵام هەموو نیشانەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو بەربژێری سەرەکیی یانەکەیە بۆ فرۆشتن بە مەبەستی کۆکردنەوەی پارە بۆ بەهێزکردنی زیاتری پێکهاتەکە. کەمێک زیاتر لە مانگێک لەمەوبەر، دیدیێ دیشامپ، راهێنەری تیمی نیشتمانیی فەرەنسا، پێکهاتەی 26 یاریزانیی خۆی بۆ مۆندیالی 2026 …