بەغداد - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، قاسم عەبودي، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، جەختی لەسەر خواستی عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران کردەوە بۆ کرانەوە بەڕووی وڵاتانی دۆست و برا و ئەنجامدانی هاوبەشی زانیاری کە خزمەتی ستراتیژی وڵاتان لە هەموو بوارەکاندا دەکات.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە "قاسم عەبودي، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، پێشوازی لە ئینیل بۆرا ئینان،باڵیۆزی تورکیا لە بەغداد کرد.

وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی ڕێگاکانی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و گەلانی دۆستی لەخۆگرت، بە جۆرێک کە خزمەتی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات و هاوکاری بنیاتنەر لە هەموو ئاستەکاندا بەردەوام بێت، هەروەها تاوتوێکردنی ڕێگاکانی بەدەستهێنانی بەرزترین ئاستی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا، لە ڕێگەی بەردەوامبوونی هاوکاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات.

هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە : عەبودي، رۆڵی کاریگەری تورکیای بەرز نرخاند کە ڕەنگدانەوەی گەورەی لەسەر سەقامگیری ناوچەکە هەیە ، و ئاماژەشی بە خواستی عەلی فالح زەیدی ، سەرۆک وەزیران کرد بۆ کرانەوە بەڕووی وڵاتانی دۆست و برا و ئەنجامدانی هاوبەشی زانیاری کە خزمەتی ستراتیژی وڵاتان لە هەموو بوارەکاندا دەکات.

هەروەک جەختی کردەوە کە دەستووری عێراق ڕێگە بە هیچ کارێک نادات کە زیان بە ئاسایش و سەقامگیری وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بگەیەنێت.