بەغدا - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی گشتیی کەشناسی،ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی راگەیاند، کە تیایدا پێشبینی جێگیریی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە چوار ڕۆژی داهاتوو دەکات .

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی دەستەکە، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،و تیایدا هاتووە : کە بۆ ڕۆژی دووشەممە

ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت،و با بە ئاڕاستەی باکووری خۆرئاوا بە خێرایی سووک بۆ مامناوەند دەبێت، و لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووردا چالاک دەبێت بۆ 30 کم لە کاتژمێرێکدا،و پلەکانی گەرماش لە سەرانسەری وڵاتدا نزیک دەبێتەوە لە ڕۆژانی پێشوو.

هەروەک پلەکانی گەرماش بۆ ڕۆژی دووشەممە لە بەغداد، و سەڵاحەدین،و دیالە،و کەربەلا،و بابل،و واست،و نەجەف 44 پلەی گەرمی دەبێت و لە دهۆک، سلێمانی 39 پلەولە هەولێر 41 پلەولە نەینەوا، ئەنبار 42 پلەو لە کەرکووک 43 ولە دیوانییە،و موسەنا 45 و لەمیسان،و زیقار،و بەسرە 46 پلەی گەرمی دەبێت.

هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە : پێشبینی دەکرێت بۆ رۆژی سێ شەممەی داهاتوو ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، و با بە ئاڕاستەی باکووری خۆرئاوا بە خێرایی سووک بۆ مامناوەند بێت و لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور تا 30 کم لە کاتژمێرێکدا چالاک بێت،و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێت لە ڕۆژی سێ دووشەممە لە سەرانسەری وڵاتدا.

بۆ ڕۆژی چوارشەممەش ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت،و با بە ئاڕاستەی باکووری خۆرئاوا بە خێرایی مامناوەند دەبێت،و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێت لە ڕۆژی پێشوو لە سەرانسەری وڵاتدا.

بۆ ڕۆژی پێنجشەممەش ، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک هەور لە ئاسمانی ناوچەکانی باکوور،و با بە ئاڕاستەی باکووری خۆرئاوا بە خێرایی مامناوەند دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە سەرانسەری وڵاتدا.