بەغدا - ئامنە سەلامی

ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی كشتوكاڵ پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەتمەند بۆ داڕشتنی یاسای كشتوكاڵی ئۆرگانیك ی ڕاگەیاند، جەختی لەوە كردەوە كە یاسا نوێیەكە دەبێتە بەردی بناغە بۆ گواستنەوە بۆ ئابووری سەوز، دڵنیابوون لە پاڵپشتی بۆ بەردەوامیی ژینگەیی و زیادكردنی بەرهەمی كشتوكاڵی لە وڵاتدا.

بریكاری وەزیری كشتوكاڵ مەهدی سەهر جبوری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : بەگوێرەی ڕێنماییەكانی حكومەت و دیدگای وەزارەتی كشتوكاڵ بۆ بەرزكردنەوەی بەردەوامیی ژینگەیی و زیادكردنی كارایی بەرهەمهێنان، لیژنەیەك لە پسپۆڕانی پسپۆڕی تەكنیكی و یاسایی ئەركی ئامادەكردنی یاسایەكی گشتگیر بۆ كشتوكاڵی ئۆرگانیكی پێسپێردراوە.

جبوری ڕوونیكردەوە : كە كشتوكاڵی ئۆرگانیك نوێنەرایەتی یەكێك لە پایە بنەڕەتییەكانی گواستنەوە بۆ ئابوورییەكی سەوز دەكات، وەك سیستەمێكی كشتوكاڵی یەكگرتوو پێناسە دەكرێت كە هانی بەرهەمهێنانی خۆراك دەدات بە بەكارهێنانی ڕێگەی سەلامەت و تەندروست لە ڕوانگەی ژینگەیی و كۆمەڵایەتی و ئابوورییەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم جۆرە كشتوكاڵە چالاكانە بەشدارە لە بەردەوامیی سەرچاوە ژینگەییەكان لەڕێگەی كەمكردنەوەی بەكارهێنانی ماددە كیمیاییەكان و كەمكردنەوەی تێچووی بەرهەمهێنانی گشتی، كە لە كۆتاییدا دەبێتە هۆی زیادبوونی بەرهەم بۆ هەر یەكەیەكی ڕووبەر (بەرهەمهێنان)، ڕوونیشی كردەوە كە ئامانج دەستەبەركردنی بەرهەمی كشتوكاڵی تەندروستە كە بەهای خۆراكی بەرز و كوالیتی نایاب و بە تەواوی دوور بێت لە پەین و و قڕكەری كیمیایی.

یاریدەدەری وەزیر ئاماژەی بەوەدا : كە فراوانكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵی ئۆرگانیك ئاسۆی فراوان بۆ بەرزكردنەوەی هەناردەكردنی نیشتمانی دەكاتەوە، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی گەشەسەندنی خواست لە بازاڕە جیهانییەكان، كە بە پلەی یەكەم پشت بە بەرهەمە ئۆرگانییە بەردەوامەكان دەبەستن.