بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی عێراقی وردەكاری پێشبینیەكانی كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتووی ڕاگەیاند و پێشبینی ئاسمانی ساماڵ و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما دەكات.
بەیاننامەیەكی دەستەكە، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : كە كەشوهەوای ڕۆژانی یەكشەممە و دووشەممە و سێشەممە بەشێوەیەكی گشتی ساماڵ دەبێت وپلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی ڕابردوو تۆماركراون.
ئاماژە بەوەشكراوە : پلەكانی گەرما بۆ سبەی یەكشەممە، لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بەم شێوەیەی خوارەوەیە: دهۆك و سلێمانی 38 پلە، هەولێر 40 پلە، نەینەوا، كەركوك، و ئەنبار 42 پلە، بەغدا، دیالە، و سەڵاحەدین 43 پلە، واست، بابل، كەربەلا، و نەجەف 44 پلە، دیوانیە وموسەننا ٤45 پلەی سەدی، و میسان، زیقارو بەسرە 46 پلەی سەدی.
ڕۆژی چوارشەممە ساماڵ دەبێت و لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەی باكوور، و پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا.


