یاریگا – تەنیا رۆژێک پێش رووبەڕووبوونەوە چارەنووسسازەکەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، کەشی نێو کامپی هەڵبژاردەی پاناما ئاڵۆز بووە. لە یەکێک لە یەکە مەشقییەکاندا، گرژی و ئاڵۆزییەکی زۆر لە نێوان سیسیلیۆ وۆتەرمان و خۆسێ رۆدریگێز دروست بوو، کە دۆخەکەی گەیاندە ئەوەی یاریزانانی دیکەی تیپەکە دەستێوەردان بکەن و هەوڵی جیاکردنەوەیان بدەن. بەگوێرەی ئەو دیمەنانەی تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، …