بەغدا – INA

هەڵبژاردەی نیشتمانی تووشی شکستێکی قورس بوو لە بەرامبەر هاوتا سەنیگالییەکەی بە ئەنجامی (٠-٥)، لەو یارییەی کە ئێوارەی رۆژی هەینی لەسەر یاریگای "بی ئێم ئۆ فیڵد" لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا بەڕێوەچوو، لە چوارچێوەی ڕکابەرییەکانی گەڕی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانیی ٢٠٢٦.

گۆڵەکانی هەڵبژاردەی سەنیگال لەلایەن یاریزانان: حەبیب دیارا، ئیسماعیلا سار، باب گابی (دوو گۆڵ)، و ئالیمان ندیاێ، لە خولەکەکانی (٤، ٥٦، ٥٩، ٧١، و ٨٢)دا تۆمارکران.

یارییەکە دەرکردنی یاریزانی هەڵبژاردەی نیشتمانی "ڕێبین سۆڵاقا"ی بە کارتی سوور لە خولەکی (١٢)دا بەخۆوە بینی.

بەو ئەنجامەش، هەڵبژاردەی نیشتمانی ماڵاوایی لە ڕکابەرییەکانی جامی جیهانیی ٢٠٢٦ کرد.