بەغدا- INA

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند کە بانگەشەیان بۆ بیرۆکەی توندڕەوی دەکرد و فیتنەیان لە پارێزگاکانی بەغدا و کەربەلای پیرۆز دەنایەوە.

دەزگاکە لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ :"لە چوارچێوەی هەوڵە پێشوەختەکاندا بۆ پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و بەرەنگاربوونەوەی هەوڵەکانی نانەوەی فیتنە، و هاوکات لەگەڵ جێبەجێکردنی پلانی توندوتۆڵکردنی ئاسایشی زیارەتی عاشورا، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دوای هەوڵێکی هەواڵگری و بەدواداچوونی مەیدانی، توانی ئۆپەراسیۆنی ئەمنیی جۆری ئەنجام بدات کە بووە هۆی دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێک کە هەڕەشەیان لە ئاشتیی کۆمەڵایەتی دەکرد."

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا هاتووە: مەفرەزەکانی دەزگاکە لە بەغدای پایتەخت، دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازیان ئەنجامدا؛ لە یەکەمینیاندا توانیان ناسنامەی کەسێک لە قەزای (ئەبو غرێب) دەستنیشان بکەن، دوای ئەوەی تێبینی کرا کە لە ڕێگەی سەکۆی "تیک تۆک"ەوە بابەت بڵاودەکاتەوە کە تێیدا بانگەشە بۆ بیرۆکەی توندڕەوی داعشی دەکات، هاوکات هانی ناکۆکی تائیفی دەدات و سوکایەتی بە هێما ئاینییەکان دەکات، جیا لەوەش شانازی بە تاوانە تیرۆریستییەکانەوە دەکات. لە کاتی دەستگیرکردنیدا سێ مۆبایل و چەند کتێبێک کە بانگەشە بۆ گوتاری توندڕەوی دەکەن، بەدەستەوە گیراون ، هه‌روه‌ها كه‌ بووە هۆی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە هەستابوو بە دڕاندنی ئاڵایەکی تایبەت بە ڕێوڕەسمەکانی حوسێنی لە ناوچەی (گه‌ره‌كی جیهاد)، بە مەبەستی تێکدانی ئاشتیی کۆمەڵایەتی.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌لە پارێزگای کەربەلای پیرۆز و بە هەماهەنگی لەگەڵ عەتەبەی حوسێنیی پیرۆز، مەفرەزەکانی دەزگاکە توانیان چارەسەری ڕووداوێکی پێشێلکاری بکەن کە لە نزیک مەرقەدی ئیمام حوسێن (سڵاوی خوای لێبێت) ڕوویدابوو؛ دوای ئەوەی گروپێک کە لە (١٤) کەسی خاوەن ڕەگەزنامەی بیانی پێکهاتبوون، هێرشیان کردبووە سەر زیارەتکارانی دیکە، لە ڕووداوێکدا کە خەریک بوو فیتنە لە نێوان ئەو جەماوەرە زۆره‌ لە ناوچەی نێوان حەرەمەین بنێتەوە.

له‌ كۆتایی راگه‌یندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یش هاتووه‌كه‌ "ئەم ئۆپەراسیۆنانە دوای بەدەستهێنانی فەرمانی دادوەری لەلایەن دادوەرە تایبەتمەندەکانەوە جێبەجێ کراون، و سەرجەم تۆمەتباران ڕوانەی لایەنە لێکۆڵەرەکان کراون بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی و بنەڕەتی لە دژیان."